کوردستانی
كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته 24 كاتژمێریی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته 24 كاتژمێریی و له ئێستاشدا هه‌نگاوى بۆناوه و رۆژانه له ژێر چاودێریدایه"، ده‌شڵێت "له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 80 هه‌زار هاوبه‌ش سیستمى پریپه‌یتیان بۆ كراوه و فراوانیش ده‌كرێت".
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌زاره‌ت به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دایناوه ئامانجێتى كاره‌باى هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكاته 24 كاتژمێریی و بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ستپێك چه‌ند شوێنێكى له شاره جیاوازه‌كان كردووه به 24 كاتژمێریی".
وتیشى "ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ى پریپه‌یت دایه و هێشتا له قۆناغى ئه‌زموونیدایه، بۆیه رۆژانه له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كاره‌باى ئه‌و ناوچانه‌وه چاودێری ده‌كرێت، تاوه‌كو بزانن كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى چییه؟".
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌پاش ئه‌وه‌ى زانرا كه پرۆچه‌كه كێشه‌ى ته‌كنیكى نییه و تواناى به‌رده‌وامى هه‌یه، هه‌روه‌ها بڕى پاره‌دان له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه به هه‌ردوو سیستمى كاره‌باى نشتیمانیی و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه كه‌متره، یان چه‌ند بوارێكى تر له‌وانه نه‌مانى ئه‌و موه‌لیدانه له ناو گه‌ڕه‌كه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى ژینگه و گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ى ئه‌مپێر بۆ هاوڵاتیی، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ریبخات كه پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتووه، ئه‌وا پلان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى فراوان بكرێت".
روونیشیكرده‌وه "له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 80 هه‌زار هاوبه‌ش سیستمى پریپه‌یتیان بۆ كراوه و رۆژانه له رێگه‌ى تیمه‌كانه‌وه داتا و زانیارییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر گونجاو بوو وه‌زاره‌ت ورده ورده به‌پێى ئه‌و پلانه‌كه‌ى كه هه‌یه‌تى له كارى چاكسازیى، له تۆڕه‌كه له باشتركردنى ته‌كنیكى و زیاد كردنى به‌رهه‌م، وه پشتبه‌ستن به‌و فیدباكه‌ى وه‌ریده‌گرێته‌وه دیراسه‌ى ده‌كاته‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانرێت سیستمه‌كه په‌ره‌ى پێبدرێت و فراوان بكرێت".
پ ح ع