کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات هه‌رچى زووه‌ كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات هه‌رچى زووه‌ كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بەڕێوەچوو و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، دانوستاندن بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە نوێنەرایەتیی دەنگی خەڵک بکات.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند "خۆشحاڵن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین پاش هەڵبژاردن بەبێ دواخستن کار بۆ پێکهێنانی حکوومەت بکەن".

باسى له‌وه‌شكرد "هەڵبژاردن بنەمایەکی گرنگی دیموکراسییە و پێویستە میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵی خۆیان لە زیادکردنی هۆشیاریی خەڵک لەبارەی هەڵبژاردنەوە بگێڕن".

وتیشى " داوایش لە لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە توندوتیژیی دووربکەونەوە و رێز لە میدیا و رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان