کوردستانی
شۆفێران ئاگاداردهكرێنهوه و تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارباژێڕ بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 27ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو رۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە "داخستنی تونێلەکە لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت".
باس لەوەشکراوه "داخستنەکە بەهۆی پاککردنەوە و سیانەکردنی گڵۆپ و هەواکێشی ناو تونێلەکەیە و ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربن".
رێگای سەر شاخی ئەزمەر کراوەیە و، شۆفێران دەتوانن ئەو رێگایە بەکاربهێنن.
ع