کوردستانی
شوێنەوارێكی تەمەن زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لە كەركوك دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له كهركوك شوێنهوارێكى كۆن دۆزرایهوه و نزیكهى 100 پارچه شوێنهوارى تێدابوو و چهندین گۆڕیش دۆزراونهتهوه.
شوێنەوارەكە لەلایەن دوو تیمەوە كاری كنە و پشكنینی لەسەر دەكرێت، تیمی یەكەم پاشماوەی كاری بیناسازی و كورەی دروستكردنی گۆزەی ئاشكراكرد، سەرەڕای دۆزینەوەی نزیكەی 100 پارچە شوێنەواری جۆراوجۆر.
تیمی دووەم لەكاتی هەڵكۆڵیندا چەند گۆڕێكیان دۆزیوەتەوە كە دیاریی جۆراوجۆری تیابووە و كارەكەیان تائێستا بووەتەهۆی دۆزینەوەی نزیكەی 150 پارچە شوێنەوار.
سوهەیل تەمیمی، سەرۆكی دەستەی شوێنەوار راگهیاند "پێویسته سەرجەم پارچە شوێنەوارییەكان تۆماربكرێن و، پێوەرە زانستییەكان لە كارەكەدا رەچاوبكرێن".
ع