کوردستانی

سەرژمێریی مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرژمێریی مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان
مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، سەرژمێریی گشتی به‌ مەترسی ده‌زانێت لە سەر ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی و کەرکوک بەتایبەتی، راشیده‌گه‌یه‌نێت "دیمۆگرافیای ناوچەکە گۆڕدراوه‌ به‌هۆى عەرەبی ھاوردەوه‌".

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئاشكرایكردووه‌ "ئه‌نجامدانى سەرژمێریی گشتی لە عیراق، مەترسی لە سەر ناوچەکوردستانییەکان بە گشتی و کەرکوک بە تایبەتی هه‌یه‌، چونكه‌ دیمۆگرافیای ناوچەکە گۆڕدراوه‌ لەلایەن عەرەبی ھاوردە لە دوای ساڵی 2017، هه‌روه‌ها ئاوارەکانیش بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "دەبێت سەرژمێریی بۆ دیاریکردنی رێژەی دانیشتووان و خزمەتکردن بێتنه‌ك بۆ مه‌رامی سیاسی، چونكه‌ بە درێژایی ساڵانی رابردوو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق سەرژمێری گشتی بۆ مەرامی سیاسی بەکارھێناوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌وان دژی ئه‌نجامدانى سەرژمێریی نین، بەڵام جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان لە ئەنجامدانی سەرژمێری  گرنگترە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان