کوردستانی
کۆمیسیۆن سزاكانى بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان ده‌ستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆمیسیۆن سزاكانى بۆ سه‌رپێچیكارانى لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان له ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌ستپێكرد و بڕیاریدا به سزادانی لیستی نەوەی نوێ و دوو كاندید.
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بڕیاریدا بە سزادانی لیستی نەوەی نوێ و هه‌ر یه‌ك له كاندیدان ( رامی نوری سیاوش) و باخان ئازاد عەبدولڕەحمان).
ئه‌نجومه‌نه‌كه لیستى (نه‌وه‌ى نوێ)ى به‌هۆكارى سەرپێچیکردنی ماددەی 25 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە وادەی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن سزاداوه و داواشى له وەزارەتی رۆشنبیری هه‌رێم كردووه، رێکارى یاسایی به‌رانبه‌ر كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى بگرێته‌به‌ر له‌به‌ر ئەوەی لەوادەی راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردندا پێشێلکاریی کردووە.
هاوكات، بڕیاریداوه به سزاى پێبژاردن بە بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ رامی نووری سیاوش، كاندیدى کۆتای کریستیانی لە بازنەی هەولێر، بەهۆی ئه‌وه‌ى یاسای هەڵبژاردنی پێشێلکردووه.
هه‌روه‌ها باخان ئازاد عەبدولڕەحمان، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە بازنەی سلێمانی، سزادراوه بە بڕی یەک ملیۆن دینار، كه ئه‌ویش یاسای هەڵبژاردنی و بنەماکانی رەوشتی هەڵبژاردنى پێشێلکردووه.
پ ح ع