کوردستانی
پایزێکی وشک و سارد و باران بارینی کەم بهڕێوهیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی رایدهگهیهنێت "پایزێکی وشک و سارد و باران بارینیشی بە رێژەی کەم لە كاتى خۆیدا چاوەڕوان دەکرێت".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا راشیگەیاند "پێشبینی دەکرێت ئەم پایزه (La Nina) کاریگەری خۆی بنوێنێت لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وا دەریدەخات کاریگەری لە سەر شێوازی کەشوهەوای بەرگەهەوا لە سەرانسەری جیهان هەبێت، بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت هەموو کوردستان".
وتیشى "تێشک خستنە سەر بەتایبەت عیراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروو پشت، کاریگەری خۆی لەسەر ئەم پایزە و بارانبارین و بەفربارینی زستانی ساڵی داهاتوو دەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی ساردبوونەوەی ئاوی زەریای هێمن".
روونیشیكردهوه "دیاردەی (La Nina) بەردەوام دەبێت تاوهکو مانگی ئازاری ساڵی 2025، ئەوەش کاریگەری خراپ لە سەر بەشێک له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات، وه بارانی ساڵی داهاتوو لە چاو ئەم ساڵ لە هەندێک ناوچە لە سێ بەشە، بەشێکی کەم باران دەبێت، لە هەندێک ناوچەش لە چوار بەشە، بەشێکی کەم باران دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەم دیاردەیە بەرهو لەناوچوون چوو بۆ بەهاری ساڵی 2025، ئەوە رێژەکە باش دەبێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "نیشانهكان وا دهردهكهون پایز بارانی لە وادەی خۆیدا زۆر دوا دەکەوێت، لە هەندێک کات پایز وشک و سارد، وەک بارانی کەم رێژە بەدی دەکرێت ئەمەش ئاماژهیه بهوهى بارانی پەڵە لە وادەی خۆیدا دوا بکەوێت، کە وادەی خۆی له 5ی مانگى 11 دەبێت، كه ناوەڕاستی مانگی پایزە، بەڵام ئەم وادەیه ئەگەرى هەیە بەشێکی بچێتە مەودای ئەو 10 رۆژەی کۆتایی مانگی 11 و ئەو بەشەی تری دەچێتە مانگی 12".
سهبارهت به پێشبینییهكان بۆ زستانی ساڵی 2025، رایگهیاند "سارد و سەرما دهبێت چونكه بارستەهەواساردەکان زیاتر دادهبەزن بەسەر وشکانی و بەفربارین لە زستان لە چاو ئەمساڵی رابردوو زیاتر دەبارێت، وه پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو روو لەدابەزین دەکات، هەندێک رۆژیش دەچێتە ژێر سفر، ههروهها هاتنی شەپۆلەکانی باران و بەفر ماوە کورت دەبێت بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو تاوهكو سەرەتای بەهار".
پ ح ع