کوردستانی
كاتى كۆتاییهاتنى سه‌رماكه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به‌م شه‌پۆله سه‌رمایه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، شارەزایه‌كى بواری کەشناسی باس له‌وه ده‌كات، سبه‌ینێ كاریگه‌رییه‌كه‌ى له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نامێنێت".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مه‌ودا میدیا ایگەیاند "ماوەی چەند رۆژێکە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور دابەزیوە بەسەر ئاسیا و بەشێکی ئەورووپا و دواتر رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، وه پلەکانی گەرما چەند پلەیەک رووی لە دابەزین کردووە و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی چەند پلەیەک چووه‌تە ژێر سفرەوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش لە چەند ناوچەیەک بەفر باریوە".
روونیشیكرده‌وه "بۆ ئەمشەو 24ی مانگ بۆ رۆژی 25ى مانگ بارستەهەواساردەکە لە سەر هەرێمی کوردستان لادەچێت، بەڵام به هۆی بەفر بارینی ناوچە سنوورییەکان پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، هاوکات شەوانە کەش سارد دەبێت، دواتر لە ناوچەکانی تر بەرەو باشوور پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لە بەرزبوونەوە دەکه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لەگەڵ ئەوەشدا لە سەر وێنە نەخشەکانی جیهان کە تایبەته بە کەشوهەوا، پێدەچێت کۆتایی مانگی 10 بۆ سەرەتای مانگی 11، شەپۆلێکی باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند روو لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بکات".
پ ح ع