کوردستانی

تیرۆرستێک كه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكى رێكخراوى داعش كارى كردووه‌، دەستگیر كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیرۆرستێک كه‌ له‌ چه‌ند به‌شێكى رێكخراوى داعش كارى كردووه‌، دەستگیر كرا
مه‌ودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ئاشكرایده‌كات "پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوون، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری حەویجە ئەنجامدا".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا راشیگه‌یاندووه‌ "لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت، کە پێشینەی کاری هەیە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی داعش، جیا لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای رێکخراوەکەش کاریکردووە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "پاش دەستگیرکردنی راستەوخۆ رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرانبەری".

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "بە هاوبەشیی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەوتییەکانیان، بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە پاشماوە و شانە نووستووەکانی تیرۆرستان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عیراق".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان