کوردستانی

ساڵح موسلیم: توركیا كارى دڕندانە له‌ رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵح موسلیم: توركیا كارى دڕندانە له‌ رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

ئەندامى ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە ده‌ڵێت، دەوڵەتی تورکیا گەمەی عوسمانییه‌كان دەکات و دەیەوێت دەسکەوتەکانی کورد لەناو بەرێت.

ساڵح موسلیم، ئەندامى ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە رایگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هێرشێک ئه‌نجامدرا، توركیا ده‌ستدرێژیى كرده‌وه‌ سه‌ر کوردستانی سووریا".

باسى له‌وه‌شكرد "هێرشەکانی شەوی رابردوو تائێستا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بەشێکن لە هێرشەکانی پێشووی تورکیا، کە دەیەوێت ئەو شتانەی لە رۆژئاواى کوردستان به‌ده‌ستهاتوون بەگشتیی لەناویان ببات".

وتیشى "تورکەکان هەمیشە کاتێک دەرفەتێک ده‌دۆزنه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌سەرمان‌ و بیانوو دەهێنێتەوە، بۆیە تورکیا بەهۆی هێرشەکەی دوێنێوە جارێکی دیکە هێرشیکردەسەر ۆۆژئاوای کوردستان، تائێستا غاز و کارەبا و ژێرخانی دیکەی کردوه‌تە ئامانج‌ و 13 کەسی مەدەنیشمان شەهیدبوون‌ و دەیان کەسیش بریندارن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لەڕابردوودا تورکیا به‌ئێمه‌ى وتووه‌ تەسلیم بن، بەڵام لەلایەکی ترەوە هێرش دەکات‌ و ئەمە شێوازیی دەوڵەتی تورکیایە لە ساڵی 1993ه‌وه‌ تائێستا لەلایەک دەڵێت با دیالۆگ بۆ ئاشتی دروستبکەین، بەڵام لەلایەکی ترەوە بیانوو هێرشی دەکاتە سەر، بەڵام ئامانجی تورکیا هەمیشە لەناوبردنی گەلی کوردە، جا لە باکوور بێت، یان رۆژئاوا یان باشووری کوردستان".

دووپاتیكرده‌وه‌ "ئەوەی لە غەززە و لوبنان دەگوزەرێت، تورکیا هەمان دڕندەیی لە رۆژئاواى کوردستانیش كردووه‌ و به‌رده‌وامیشه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان