کوردستانی

ئۆجه‌لان: ده‌توانم ئه‌و دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌م

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆجه‌لان: ده‌توانم ئه‌و دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌م

مه‌ودا میدیا-

عومەر ئۆجەلان پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند و ده‌ڵێت، ئۆجه‌لان دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.

عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها، چوونەتە ئیمڕاڵی و رووبەڕوو دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە.

عومەر ئۆجەلان وردەکاریی دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کردووە و نووسیویەتی"لە دیدارەکەدا ئۆجەلان بە گشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی کە گۆشەگیری بەردەوامە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئۆجه‌لان پێى وتم ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".

باىس له‌وه‌شكردووه‌ "عەبدوڵڵا ئۆجەلان تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان