کوردستانی
بادینان دەکەینە گۆڕستان بۆ توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو به هەپەگە رایگه‌یاند، بادینان ده‌بێته گۆڕستان بۆ سوپای تورکیا.
موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو به هەپەگە رایگه‌یاند "له هێرش و داگیرکاری چوار ساڵی رابردووی تورکیادا وره‌ی هێزه‌کانی گه‌ریلا زۆر به‌هێز بووه".
وتیشی "بادینان ده‌بێته گۆڕستانی سوپای تورکیا و رژێمی ئاکه‌په و مه‌هه‌په و ئه‌رگه‌نه‌کۆن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ى پێنج مانگه توركیا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان هاتوونه‌ته سنورى دهۆك و ئامێدى و بنكه و سه‌ربازگه‌یان داناوه و به‌شێكى خاكى كوردستانیان داگیركردووه.