کوردستانی
بۆردوومانهكانى توركیا 54 قوربانى و زهرهر و زیانێكى زۆری لێدهكهوێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، قوربانییهكان و زهرهر و زیانى بۆردوومانهكانى توركیا لەماوەی دوو رۆژدا ئاشكرا دهكات و رایدهگهیهنێت "بههۆیهوه 14 کەس شەھیدبوون و 40 کەسی تر برینداربوون و 250 ههزار خێزانیش بێ کارەبا بوون".
له راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ھێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ئاشكرایكردووه "توركیا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە ھێرشدەکاتە سەر باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا و بەو ھێرشانە دەیەوێت کێشە ناوخۆییەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری".
ئاماژهى بهوهشكردووه "بەھۆی بۆردوومانەکانەوە لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 14 کەس شەھیدبوون و 40 کەسی تریش برینداربوون، لەو دوو رۆژەشدا تورکیا 17 جار ھێرشی کردووەتە سەر پاڵاوگەکانی نەوتی نزیک کێڵگەی ئودێ و وێستگەکانی کارەبا و وزەی، بۆردوومان کردووە".
روونیشیكردووهتهوه "لە ئەنجامی ھێرشەکانی سەر کۆبانێ و ترپەسپی و عامودا، زیاتر لە 250 ھەزار خێزان بێ کارەبا بوون، زیانێکی زۆریش بە کەرتی خزمەتگوزاری و کشتوکاڵ گەیشتووە".
پ ح ع