کوردستانی

مەزڵوم کۆبانێ: پەیوەندیمان بە هێرشەکەی سەر ئەنکەرەوە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم کۆبانێ: پەیوەندیمان بە هێرشەکەی سەر ئەنکەرەوە نییە
مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "ماوەی چوار رۆژە دەوڵەتی تورکیا بەشێوەیەکی دڕندانە خەڵک و دامەزراوە مەدەنییەکان لە باکوور و رژهەڵاتی سوریا  بۆردومان دەکات".

مەزڵوم کۆبانێ، وتیشی "هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ چالاکییەک لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام نادەن، بەڵام ئەگەر هێرشەکانی تورکیا لەسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت بێ وەڵام نابێت".

مەزڵوم کۆبانێ، ئەوەشی خستەڕوو "کە هەڵوێستی ئەمه‌ریکا و روسیا لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا لاوازن".

ماوەی چوار رۆژە تورکیا بە بیانووی پەیوەندی بە رووداوەکەی ئەنکەرە، هێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوووە و بەوهۆیەوە دەیان کەس لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج بوونەتە قوربانی و دەیان دامەزراوە و خانوو و شەقام، بۆردوومانکراون.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان