کوردستانی
كاره‌با بكرێته 24 كاتژمێریی، چى سوودێكى بۆ هاوڵاتییان ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كاره‌باى نیشتمانى چۆن ده‌كرێته 24 كاتژمێریی؟ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و سووده‌كانى بۆ هاوڵاتییان ده‌خاته‌ڕوو.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "كاتێك كاره‌با ده‌كرێته 24 كاتژمێریی پێویسته سه‌ره‌تا تۆڕى كاره‌با پاك بێت و تواناى به‌رگه‌گرتنى هه‌بێت یان به‌هێز بكرێت، وه گرفته‌كان لاببرێن و چاكبكرێن، پاشان بڕى به‌رهه‌م هه‌بێت، دواتر قۆناغ به قۆناغ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت تاوه‌كو سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه".
وتیشى "له ئێستادا سه‌نته‌رى شارى ئامێدی كراوه‌ته 24 كاتژمێریی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئامێدى هه‌ڵبژێردراوه چونكه ناوچه‌كه بچووكه و تۆڕه‌كه‌شى خاوێنه له رووى دابه‌شكردنه‌وه و هاوبه‌شانیشى سنوورداره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "سوودى كاره‌باى 24 كاتژمێریی ئه‌وه‌یه كاتێك هاوڵاتیی به‌پێى بڕى به‌كارهێنانى كاره‌با پاره بدات، كاره‌كانى رێكده‌خاته‌وه و كه‌مترین كاره‌با به‌كارده‌هێنێت و به‌فیڕۆدانى كاره‌با نامێنێت، به‌ناراسته‌وخۆ هۆشیارى تاك له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با زیاتر ده‌بێت".
پ ح ع