عیراقی

عیراق له‌ ئاگرى شه‌ڕ دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق له‌ ئاگرى شه‌ڕ دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی عیراق دوورخستنه‌وه‌ى عیراق له‌ ئاگری شەڕ به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و پشتیوانییه‌كانیشیان بۆ ئێران دووپات دەکاتەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "عیراق له‌ دژی ئەو دەستدرێژییەی ئیسرائیل كردوویه‌تییه‌ سه‌ر ئێران، پشتیوانییه‌كانیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئه‌و وڵاته‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ و هۆشداری دەده‌نە کۆمەڵی نێودەوڵەتی له‌ بەرانبەر بەردەوام بوونی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان".

راشیگه‌یاندووه‌ "داواكارییان لە وڵاتە زلهێزەکان هه‌یه‌ له‌ راگرتنی هێرشەکان و رێگرتن لەوەی به‌رپرسانى ئیسرائیل به‌ داهاتووى ناوچەکە و جیهانەوەده‌یکەن، رۆڵی خۆیان بگێڕن".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لە دوورخستنه‌وەی ئاگری شەڕ، حکومەتى عیراق سەرکەوتوو بووە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان