کوردستانی
بۆچى توركیا بهدواى ئاشتییهوهیه ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سایتى بلۆمبێرگ ئهمهریكى بڵاویكردهوه، تورکیا نیگەرانە لە لێکەوتەکانی بەرەنگاربوونەوەکانی ئەم دواییە لە رۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەتی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بۆیە ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی هەوڵ دەدەن لەگەڵ کوردە ناڕازییە ناوخۆییەکان بگەنە رێککەوتن.
تورکیا لە یەک هەفتەی رابردوودا گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراوی بەخۆوە بینیووە، لەلایەک دەوڵەت باخچەلی پێشنیاری باشتر بوونی دۆخی ئۆجهلان بهرانبهر هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە دژبەرەی تورکیای داوە، لەلایەکی تریشەوە پەکەکە یەک رۆژ دوای ئەو پێشنیارە، هەوڵی هێرش بۆ سەر ناوەندێکی پیشەیی سەربازی لە ئەنقەرە دا و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ گرت.
بهپێى سایته ئهمهریكییهكه "ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکەی ئەمهریکا، نیگەرانی توندی تورکیای بەدواوە بووە و ئەو وڵاتە ترسی هەیە لە تێوەگلان بە ئەو ئاڵۆزیانەوە".
"دروستکردنی ناوچەی سنووری لە ناو سنوورەکانی سووریا و لە ئەنجامدا دڵنیایی بۆ سەرکوتی کوردەکانی ئەو وڵاتەی ناسەرکەوتوو وەسف کردووە چونکه ئەمهریکا و رووسیا لەمپەرن لەسەر رێگای ئەو خەونەی تورکیا، بۆیە ئاشتی تورکیا لەگەڵ پەکەکە دەتوانێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمهریکا، کەم بکاتەوە".
ئهوهش باسكراوه "تورکیا بۆ گەییشتن بە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە ناچارە لەگەڵ ئۆجهلان دانوستان بکات، هۆشداریی داوە ئەگەر پەکەکە ئەنجامی دانوستانەکان قبووڵ نەکات، واژۆی ناکات و ئەو رێککەوتنە جێبەجێ ناکرێت".
ع