کوردستانی
چهند رێنمایی نوێ بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند "سیستمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكترونی ) کارایە هاوڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن لە ھەر چوار نووسینگەکەی پاسپۆرت لە سنووری پارێزگای ھەولێر".
پێداویستییەکان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەمشێوەیەیه:
یەكەم- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقی الاكترونی) کە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایتی خوارەوە دەتوانی حجزەکە بکەی، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكترونی) کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لە مۆبایلەکەت ھەڵیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ راییکردنی مامەڵەکەت.
دووەم– پێویستە کارتی بانکی (ماستەر کارد یان ڤیزا کاردت) پێ بێت لە کاتی سەردانی کردن و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدا بێت بۆ پێدانی رسوومات کە بڕەکەی 91000 هەزار دینارە.
سێیەم- کارتی نیشتمانیی رەسەن.
چوارەم- کارتی زانیاریی رەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاریی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
پێنجەم- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
شەشەم- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو: کارتی نیشتمانیی (رەسەن) خۆی+ کارتی نیشتمانیی باوکی (رەسەن) + کارتی زانیاریی باوکی (رەسەن)+ ( بەڵگەنامەی لەدایکبوون (شهاده الولاده) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
حەوتەم- بۆ مندال خوار 18 ساڵ (کارتی نیشتمانیی رەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی ی(رەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاریی (رەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
هەشتەم - بۆ هاوڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیرییان نەکردووە (کارتی نیشتمانی ی(رەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی ی(رەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاریی (رەسەن)ی باوکی.
نۆیەم- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجه الوصایه بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانیی خۆی (رەسەن) + کارتی نیشتمانیی دایکی (رەسەن) + کارتی زانیاریی بە ناوی دایکی (رەسەن).
دەیەم- ئەگەر منداڵ باوکی لە دەرەوەی وڵات بوو (حجه الوصایه المۆقته (بەزمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانیی خۆی و دایک و باوکی (رەسەن) + کارتی زانیاریی باوکی (رەسەن).
تکایە لە کات و رۆژی كه خۆت دیاریت کردووە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆرەت لێیداناوە، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.
ئەو ھاوڵاتییانەی کە نۆرەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ راییکردنی مامەڵەکەت.
بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.
پێش سەردانی کردنت پێویستە پین کۆدی (ماسترکارد یان ڤیزاکرد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوا بکە بۆ راییکردی مامەڵەکەت لە بەشی ژمێریاریی.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت
http://epp.iq/home