کوردستانی
دەست بەسەر کۆمپانیایەکی ساختەکردنی پاتری ئۆتۆمبیلدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئاسایشی هەولێر، دەست بەسەر کۆمپانیایەکی ساختەکردنی پاتریی ئۆتۆمبیلدا دەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دواى کۆکردنەوەی زانیاریى و بەڵگە و چاودێریکردنی تیمەکانیان لەسەر کۆمپانیای (Real king) بۆ فرۆشتنی پاتریی ئۆتۆمبێل، دەرکەوت کە کۆمپانیای ناوبراو، پاتریی ئۆتۆمبیل لە ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکات، دواتر پاترییەکان لە ناو کۆگایەک، بە لۆگۆى کۆمپانیاکانی تر ساختە دەکات و ژمارەی ئەمپێرەکانی سەر پاترییەکان زیاد دەکات".
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "تەزووی پاترییەکان لە 25-30 ئەمپێری کراوەتە 60 ئەمپێری و زیاتر لە 20 هەزار دانەی ئەم پاترییانەیان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساخ کردووەتەوە".
ب ح