کوردستانی
كورد ده‌یه‌وێت كۆتایی به ته‌عریبى 50 ساڵه‌ى كه‌ركوك بهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ده‌نگدان له‌سه‌ر سێ پرۆژه یاسا دواخرا، جارێكى تر رۆژى سێشه‌ممه، په‌رله‌مانى عیراق كۆده‌بێته‌وه.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژی سێ شەممە دیاری كرا بۆ دانیشتنى په‌رله‌مانى عیراق بۆ تێپەڕاندنی هەرسێ پڕۆژە یاسای تایبەت بە كورد‌و شیعەو سوننە".
وتیشى "پشت بەخوا سبەی كۆتایی بە ته‌عریبی 50 ساڵی رابردووی كەركوك دەهێنین كە تائێستایش بەردەوامە".
ع