کوردستانی

مه‌رجى سه‌ره‌كى ئاشتى هه‌ڵگرتنى گۆشه‌گیریی ئۆجه‌لانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌رجى سه‌ره‌كى ئاشتى هه‌ڵگرتنى گۆشه‌گیریی ئۆجه‌لانه‌

مه‌ودا میدیا-

دەم پارتی رایگەیاند، مەرجی سەرەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری هەڵگرتنی گۆشەگیرییە لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان.

ئەنجوومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "یەکەم و گرنگترین هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری، هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبەری پەکەکەیە".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "وەک پارتی دەم لەگەڵ چارەسەرێکداین کە لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان و دیموکراتیک و یەکسانی بێت، ئێمە دەمانهەوێت دەستورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک، کۆمارێکی دیموکراتیک و ئازاد دامەزرێت".

ئاماژەی بەوەشکراوه‌ "دوایین دیدار پاش 43 مانگ لە گۆشەگیریی رەها، هەنگاوێکی گرینگ و ئەرێنییە، بەڵام گۆشەگیرییەکە هێشتا بەردەوامە".

هه‌روه‌ها "ئەگەر مەرجەکان گونجاو بن، ئەو دەتوانێت پرۆسەکە لە شەڕ و توندوتیژیەوە بگەیەنێتە زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی، پێویستە سەرەتا ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان دەستەبەر بکرێت و بتوانێت بە ئارامی و ئازادانە کار بکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان