کوردستانی
ههولێر ترسى لافاوى ههیه و ئامادهكاریی كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر بڵاوی كردەوە بۆ رووبهڕووبوونهوهى لافاو ئهگهرى باران بارین، ئامادهكاریی بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ ئەنجامدرا.
پارێزگارى ههولێر بڵاویكردهوه "دوای هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ساڵانی رابردوو، بەر لە وەرزی بارانبارین لە پێناوی روونەدانی لافاو و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی و چارەسەركردنی گرفتەكانی لە سەنتەری شار و دەروبەری ئەنجامدراون".
سەبارەت بە وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان "پارێزگاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی رێگریكردن لە هەر حاڵتێكی نەخوازراو".
ههروهها "چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەی ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاككردنەوەی چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەكان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەكان و كوچە و كۆڵانەكانی گەڕەكانی شار و پاككردنەوەی كەند و رێڕەوەكانی ئاوی سروشتی باران".
ع