کوردستانی
10 رۆژ باران به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كه‌شوهه‌وا رایگەیاند "ئەمساڵ بەراورد بە چەند ساڵی پێشتر زووتر لە مانگی یانزدەدا پەڵەدەدات، ئەمساڵ بارانی پەڵه بە گشتیی لەناو مانگی یانزەدا دەبێت".
هه‌روه‌ها وتیشى "گەر پەڵە شتێک دواش بکەوێت و گۆڕانکاریی رووبدات تەنها لەهەندێ شوێنی خۆرئاوای سنووری هەولێر وەک دەشتی مەخمور و هەندێک شوێنی گەرمیان بەتایبەت باشووری دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆتایی ئەم مانگە بەولاوە بەتایبەت مەودای 10 رۆژی سەرەتاکانی مانگی تشرینی دووەم، بارانێکی زۆر و مەودا درێژخایەن لەسەرتاسەری وڵات دەبارێت".
ع