کوردستانی

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ له‌م پارێزگایه‌ جێبه‌جێده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ له‌م پارێزگایه‌ جێبه‌جێده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

ژمارەیەك پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی لە سنوورى سلێمانی جێبەجێده‌كرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هه‌رێمیش لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك پاره‌ بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ رەزامەندی نیشان داوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ "رەزامەندیمان نیشاندا لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی پێداویستییەكانی پارك و باخچەكان و چاكسازیی لە ئاوەڕۆ و یوتێرن و باشتركردنی تۆڕی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئەو گوژمانە لەسەر رێژەی 15% و 100%ی شارەوانی و 17%ی ئاوە و بەپێی رێنماییەكانی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنیان بۆ دەرچووە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەو پرۆژانەی بڕیاری جێبەجێکردنیان دەرچووە بریتین لە، راكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی 144 لە زەرگەتەی كۆن، جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی ژمارەیەك مەنهۆڵ لە گەڕەكی راپەڕین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زەڕایەن".

ئه‌ه‌ش هاتووه‌ "پڕۆژەی كڕین و دابینكردنی پێداویستی جۆراوجۆر بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری شارەوانیی شارەزوور بە مەبەستی پەرەپێدانی ناوچە سەوزاییەكان و زیادكردنی رێژەی سەوزایی، جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی یوتێرنی تەنیشت گەڕەكی زەڕایەنی یەك بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ بەشێکی دیکەن لەو پرۆژانەی چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان