کوردستانی

ئەمەریکا: تورکیا 17 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان شەهید کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا: تورکیا 17 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان شەهید کردووە
مەودا میدیا-

رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی بڵاویکردۆتەوە تەنها لە نۆ مانگی ئەمساڵدا تورکیا 17 هاوڵاتى کوردی شەهید کردووە.

کامەران عوسمان لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ، لە رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاند "لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، تورکیا نزیکەی هەزار و 600 جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە و بەهۆی بۆردوومانەکانیشەوە 17 هاوڵاتى کورد شەهیدبوون"

وتیشی "لە ئەمساڵدا، تورکیا نزیکەی هەزار و 600 جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە، کە 93%ى هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە درێژایی ساڵی رابردوو تورکیا هەزار و 548 جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە".

کامەران عوسمان باسی لەوەشکرد "کە بەهۆى بۆردومان و لەشکرکێشییەکانى تورکیاوە تا ئێستا زیاتر لە 170 گوندی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چۆڵکراون و زیاتر لە 600 گوندی تر مەترسی چۆڵبوونیان هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان