کوردستانی

وتەبێژی یەکێتی: ئەو سەردەمە بەسەرچووە لایەنێک بە ویستی خۆی حکومەت پێکبهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی یەکێتی: ئەو سەردەمە بەسەرچووە لایەنێک بە ویستی خۆی حکومەت پێکبهێنێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت "یەکێتی پێی باشە ئەو لایەنانەی لە هەرێمی کوردستان لە حکومەت بەشدار دەبن شەریک بن نەک موشارک".

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتیی لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە بەشداری لە کابینەی حکومەتی هەرێم دەکات نەک موشارک".

وتیشی "کابینەی حکومەت موڵکی هیچ لایەنێک نییە تاوەکو بەشداری  بە لایەنەکان بکات یان نەیکات، لەسەر بنەمای هاوسەنگی گفتوگۆ دەکەن و گوێ لە قسەی نابەرپرسانە ناگرن کە هەر لە ئێستاوە باس لە شێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو سەردەمە بەسەرچووە لایەنێک بە ویستی خۆی کابینەی حکومەت پێکبهێنێت".

ب ح


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان