کوردستانی
سبەینێ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت ئامادەكارییان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردووە و بڕیارە سبەینێ ئەنجامەكان بڵاوبكرێنەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی كۆمسیاران ئامادەكاری بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردووە.
وتیشی "بە مەبەستی پێداچوونەوە بەو سكاڵایانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە تۆماركراون، لە ئێستادا وەفدێکی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە شاری هەولێرن بۆ یەكلاكردنەوەی سکاڵاکان.
ئاماژە بەوەشكرد "سبەینێ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكرێتەوە و ناوی كاندیدە دەرچووەكانیش بە فەرمی ئاشكرا دەكرێت".
باسی لەوەشکرد "دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، کۆمسیۆن سێ رۆژ دەرفەت بە لایەنەكان دەدات تاوەکو تانەکانیان تۆمار بکەن".
ب ح