کوردستانی
ئه‌مجاره پارتى ناتوانێت بڕیاره‌كانى خۆى بسه‌پێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م كابینه‌یه‌ى ئه‌مجاره جیاوازه و پارتى به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت بڕیاره‌كانى خۆى بسه‌پێنێت.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى یه‌كێتى كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له كابینه‌كانى رابردوو پارتى به ویستى خۆى هه‌رچى دابنایه ده‌بوو ئه‌وه بوایه، به‌ڵام له كابینه‌ى نوێ ئه‌وه نامێنێت و پارتى ناتوانێت یه‌كلایه‌نه بڕیار بدات".
وتیشى "ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره بڕیار ده‌دات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و پارتى ده‌بێت سه‌یرى ده‌مى یه‌كێتى بكات كه چی ده‌كرێت و حكومه‌ت چۆن پێكده‌هێنرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و سه‌رده‌مه رۆشت پارتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تیشى لابێت، ئه‌مجاره یه‌كێتى یه‌كێك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرێت".