کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: نابینە دوو ئیدارە بەڵكو دەبینە سفر ئیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕیوه و ئێستا كتى پێكهێنانى حكومه‌ته و ناكرێت هه‌ر دژ به یه‌ك قسه‌بكه‌ن". ده‌شڵێت "با دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن رۆڵى خۆیان بگێڕن و هه‌ردوولا دوژمن یه‌كتر نین، بەڵكو ركابەری سیاسین".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند "هەڵبژاردن ته‌واو بووه و تێپه‌ڕیوه، ئێمه ناكرێت هەر لە كەشوهەوای هەڵبژاردن بین و دژی یەك قسە بكەین، ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە پەرلەمان، بوونی ئۆپۆزسیۆن لە هەر سیستمێك دەتوانێت یارمەتیدەدەر بێت بۆ چاودێری، بەڵام دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دوژمن نین بەڵكو ڕكابەری سیاسین و ئۆپزسیۆنیش بەشێكە لەم گەلە.
وتیشى "پێموایە یەكێك بووە لە هەڵبژاردنە هەر پاكەكان كە لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئیدی ئێستا كاتی ئەوەیە كە لایەنە سیاسییەكان دابنیشن و گفتوگۆ بكەن، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستە حكومەتێكی هاوپەیمانی پێكبهێنرێت.
سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هیچ هێزێك لە كوردستان هێندە كورسی نییە كە بتوانێت خۆی بەتەنیا حكومەت پێكبهێنێت و ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنرێت، ئەمە بۆ پێگەی هەرێمی كوردستانیش گرنگە لە بەغدا".
روونیشى كرده‌وه"ئێمە نابینە دوو ئیدارە بەڵكو دەبینە سفر ئیدارە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەبێت بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان كێشەكان چارەسەر بكات".
پ ح ع