ئابووری
یه‌كه‌م زانكۆ فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ مامۆستاكانى ده‌ركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ 28ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ مامۆستا وانەبێژه‌كانى ده‌ركرد، له ئه‌مڕۆوه وه‌ك مامۆستاى گرێبه‌ست حساب ده‌كرێن".
سەرکەوت رەشید، لێپرسراوى راگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک ئاشكرایكرد "زانكۆكه‌یان فەرمانی دەستبەکاربوونى بۆ ئه‌و مامۆستا وانه‌بێژانه‌ى كه کراون بە گرێبەست ده‌ركردووه".
وتیشی "ژماره‌یان 567 مامۆستایه و لە 43 بەشی زانکۆ و پەیمانگەکانی پۆلیتەکنیکی دهۆک لە هه‌ر یه‌ك له بەشەکانی تەندروستی، پزیشکی، کشتوکاڵ، کارگێڕی و تەکنەلۆژیای زانستی، وانە دەڵێنەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دواى ته‌واوكردنى كارى بایۆمەترى، كه ئێستا مامۆستایان سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن، راستەوخۆ دەتوانن دەست بە دەوام بکەن و لە رۆژەی دەرچوونى ئه‌م بڕیارەوه كه ئه‌مڕۆیه بۆیان حساب دەکرێت".
پ ح ع