کوردستانی

فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ئه‌م شاره‌ دەخرێنه‌ حاڵەتی ئامادە باشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ئه‌م شاره‌ دەخرێنه‌ حاڵەتی ئامادە باشییەوە
مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى ده‌ستپێكردنى فێستیڤاڵی هه‌نار، هاتوچۆی هەڵەبجە، فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شاره‌كه‌ دەخاتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و پەیامێکێش بۆ هاوڵاتییان بڵاو دەکاته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە دانیشتووان و شۆفێرانی سنووری پارێزگاكه‌ دەکات، لەپێناو گەشەپێدانی ڤیستیڤاڵی هەنار، کار ئاسانی زیاتر بۆ هاتوچۆ و هاتنی میوانەکانی دەرەوەی پارێزگا بكرێت.

داواش ده‌كات، کەمترین ئامرازەکانی گواستنەوە بەکاربهێندرێت لە شەقامەکان، ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکێل رانەگرن، تاسیمای جوانی و میواندۆستی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان زیاتر بسەلمێنین، هەوڵبدەین هەموان رێنوێنی میوانەکان بین.

راشیگه‌یاندووه‌ "هاوکاریتان بۆ هێزەکانی پاراستنی ئاسایش و کارمەندانی هاتوچۆ ، جێگەی رێزە".

بڕیارە سبەینێ پێنجشه‌ممه‌، دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێبکات و ماوه‌ى سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان