کوردستانی

مه‌زڵوم عه‌بدى: ئاماده‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانین له‌گه‌ڵ توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زڵوم عه‌بدى: ئاماده‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانین له‌گه‌ڵ توركیا

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سەنگەرەکانی ئێمە لە ناو خاکی سووریادایە و هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشە چەکدارییەکەی سەر شاری ئەنقەرە نییە.

مەزڵوم عه‌بدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی وتووە "لێکۆڵینەوەی ناوخۆییمان کردووە و دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە هیچ کام لە هێرشبەرەکان لە خاکی سووریاوە نەچوونەتە ناو تورکیاوە".

لەبارەی هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەر باکووری سووریا، مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەکرد "پێدەچێت ئامانجی تورکیا تەنیا وەڵامدانەوەی ئەو رووداوانە نەبێت کە لە ئەنقەرە روویاندا، بەڵکوو ئامانجی سەرەکی لاوازکردن و نەهێشتنی ئیدارەی نیمچە سەربەخۆیە، کە دانیشتووان ناچار دەکات کۆچ بکەن".

وتیشى "ئێمە ئامادەین کێشەکان لەگەڵ تورکیا لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین، بەڵام نەک لە ژێر فشاری هێرشەکاندا، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێنرێن بۆ ئەوەی هەوڵەکانی دیالۆگ بەردەوام بن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان