کوردستانی
لە یەک رۆژدا 80 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژی یەکەمی ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە 80 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند "لە رۆژی یەکەمی فیستیڤاڵئ پایز و هەناری هەڵەبجەدا، 80 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد "فیستیڤاڵەکە لەلایەن گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی و رێکخراوەکانی هەڵەبجەوە رێکخراوە، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی 10 ساڵە فیستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە بەشداری سەدان جووتیار و خاوەن کاری هەڵەبجە رێکدەخرێت بۆ خستنەڕوو و ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان، گەشتیارێکی زۆر لە هەریمی کوردستان و عیراقەوە سەردانی شارەکە دەکەن.
ب ح