کوردستانی

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت تاوانەکان لە تورکیا بەرامبەر کورد بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی ئەوروپا دەڵێت تاوانەکان لە تورکیا بەرامبەر کورد بەردەوامە
مەودا میدیا-

یەکێتی ئەوروپا لە راپۆرتی 2024ی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی لە تورکیا بڵاوکردەوەو نیگەرانە لە دۆخی کورد.

کۆمسیۆنی یه‌كێتى ئەوروپا له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ى خۆى تایبەت بە توركیا رایگه‌یاند "نیگه‌رانن له‌ گۆشه‌گیركردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و بەردەوامی تاوانه‌كانى حكومه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانى كورد له‌و وڵاته‌".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد "هه‌شت هه‌زار چالاكوانى سیاسى و ئه‌ندامى پارتى دیموكراتى گه‌لان، كه‌ پارتێكى سیاسى كوردییه‌  له‌ تورکیا به‌بێ تاوان له‌ زیندانه‌كاندان و رۆژ به‌ رۆژ مافه‌كانى مرۆڤ له‌و وڵاته‌ له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌".

کۆمسیۆنی یه‌كێتى ئەوروپا باسى له‌وه‌شكرد "ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، رێگه‌ به‌ تیمه‌كانى كۆمیته‌ى رێگرى له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى سه‌ربه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ناده‌ن سه‌ردانى ئیمراڵى بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كانى كۆمیته‌ى مافه‌كانى مرۆڤى یه‌كێتى ئه‌وروپایه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ ساڵى 2018، وه‌ گفتوگۆكانى تایبه‌ت به‌ ئه‌ندام بوونى توركیاى له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ راگرتووه‌ به‌ تاوانى به‌رده‌وامى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، و پابه‌ند نه‌بوونى ئه‌نكه‌ره‌ به‌ بنه‌ماكانى ئازادى تاك  و دیموكراسى له‌و وڵاته‌.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان