کوردستانی

بۆ زامنكردنی مووچە پێویستە مووچەی فەرمانبەران تەوتین بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ زامنكردنی مووچە پێویستە مووچەی فەرمانبەران تەوتین بكرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند"بۆ زامنكردنی مووچە پێویستە پڕۆسەی تەوتین جێبەجێ بكرێت"

سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند "بۆ زامنكردنی مووچە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەوتین بكرێت، و كێشە و گرفتەکان كە پێشتر هەبوون جارێكی تر سەرهەڵنەداتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عیراق پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و لە چەند رۆژی رابردووشدا لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی رەشید كۆبوونەتەوە و مۆڵەتیان وەرگرتووە كە لقەكانی ئەو بانكە لە سلێمانی بكەنەوە، دواتریش تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبكات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان