کوردستانی
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 2024/10/3 دوو نزمە پاڵە پەستۆ لە هەریەک لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور، دوو نزمە پاڵەستۆ لە دەریاکانی ناوەڕاست و سوور روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەگەڵ یەکگرتنی هەردوو شەپۆلەکە، هەوری پڕ، و هەورە بروسکە دروست دەبێت، رێژەی بارانبارین زۆر زیاد دەبێت، و شەپۆلەکە بۆ رۆژانی دواتر لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری دەمێنێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەێمی کوردستان و عیراق کردووە لە زۆربەی ناوەندە پەروردەییەکان پشوو راگەیەندراوە، و لە هەندێ ناوچەی عیراق، لافاو دروست بووە،و جگە لە زیانی ماڵی ، قوربانیشی لێکەوتووەتەوە.
ب ح