کوردستانی

پارتی، مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كاندید دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی، مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكی  حكومه‌ت كاندید دەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی رایگه‌یاند، "كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هەرێم، مه‌سرور مەسعود بارزانی دەبێت"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"به‌منزیكانه‌ وەفدی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات، بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم".

باسی لەوه‌شكرد"چاوه‌ڕێ دەکەین ئەنجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكرێت، چونكه‌ هه‌ندێك لایه‌ن تانه‌یان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان داوە، و دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانەکان گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌ن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە خەڵک و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ناڕازی بوون، و بە کابینەی قەیرانەکان پێناسەیان کردووە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان