کوردستانی
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا: چاوه‌ڕێى بارانى به‌لێزمه‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌واى رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا شه‌پۆلى باران بارینه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێى بارانى به‌لێزمه‌بن.
سالار حاجى عه‌لى، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شه‌پۆلى باران بارینه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، کاریگەری دەریای سورو دەریای سپی ناوەڕاست لەگەڵ مانەوەی بڕێک شێی هەردوو دەریا لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر زۆربەی ناوچەکان دەمێنێتەوە، لە هەندێک شوێن تاوە باران هەورە بروسکە دروست دەبێت".
وتیشى "سبه‌ى دووشه‌ممه، شەپۆلەکە وردە وردە بەرەو لاوازی دەچێت،لە هەندێک شار‌و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بڕی باران لاواز بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێک ناوچەش هەورو هەتاوە، لەگەڵ ئەوەش دا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دائەبەزێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "بۆ رۆژی 5ی مانگ شەپۆلەکە کۆتایی دێت لە هەندێک ناوچە بەهۆی هەوری ناوخۆیی ئەگەری باران دەکرێت".
ع