کوردستانی

پرسی کورد لە تورکیا پرسی سەرەکییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسی کورد لە تورکیا پرسی سەرەکییە
 مەودا میدیا-

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی پرسی کورد لە تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

رایگەیاند "پرسی کورد لە تورکیا پرسی سەرەکییە ، ئاستی پرسەکە چارەسەری دیموکراسی و ئاشتییانە دەسەپێنێت، چونکە ئیتر پرسەکە بووەتە پرسێکی هەرێمی و جیهانی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "چارەسەری پرسی کورد بە دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک بەدیدێت، تێیدا پێکەوەژیان و یەکسانی پارێزراو بێت، هەر کەسێکی خاوەن کەلتوور و زمان و ناسنامە و باوەڕی جیاواز بە ئازادی و مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانەوە بژی".

باسی لەوەشکردووە "دەم پارتی بۆ چارەسەری دیموکراسی و ئاشتییانە و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە رۆڵی چالاک و بنیاتنەر بگرێتەئەستۆ، بۆیە پێشخستنی سیاسەتی بەرفراوان و هاوکاری لە پڕۆسەی دیالۆگ بە ئەرکی بنەڕەتی خۆی دەزانێت".

وتیشی "سیاسەتی قەیوم، ئارامی کۆمەڵایەتی تێک دەدات و رێگا بۆ قەیران خۆش دەکات و دیموکراسیی خۆجێی ناهێڵێت".

دەم پارتی، "داوا لە دەسەڵات دەکات گۆشەگیری هەڵبگرێت، پرسی کورد بە رێگای ئاشتییانە و دیموکراسی چارەسەر بکات، هەروەها  پەیامێکیش ئاڕاستەی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات، پرسی کورد تەنها بۆ دەسەڵات جێنەهێڵن"

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان