کوردستانی

ئەمساڵ دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان تەواو نابێت " بەڵێن درابوو تەواو بکرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان تەواو نابێت " بەڵێن درابوو تەواو بکرێت"
مەودا میدیا-

کارکردن لە دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان  بەردەوامە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 99٪ی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە 99٪ی پڕۆژەی دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان تەواو دەبێت، تەنها هەندێک وردەکاری کەمی دەمێنێت و پڕۆژەکەش بەشێوەیەکی بەردەوام کاری تێدا دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، نەماتوانیوە بەشێک لە داهاتی گومرگەکان بۆ تەواوکردنی رێگەوبانەکان تەرخان بکەین".

باسی لەوەشکرد "ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی سەرەتایی لەسەر دوو سایدکردنی رێگای کەلار - مەرزی پەروێزخان، دەربڕیوە، بەڵام پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە بە دەرخستەکەیدا و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت و ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر بەڵێنی ئەوە درابوو کە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی  دوو سایدی  رێگەی کەلار - دەربەندیخان، تەواو بکرێت و رێگەکەش بەڕووی شوفێراندا بکرێتەوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان