کوردستانی
ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکی لە قەزای کۆیە دەستگیر کرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم "شەوی 2024/11/9، بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتییەک، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی زانستی قەزای کۆیە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستبەجێ تیمێکی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بە بڕیاری دادوەر لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکراوە، کە تەمەنی 22 ساڵە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای کۆیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
ب ح