کوردستانی

یه‌كێتى رێگه‌نادات وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو پارتى خۆى باڵاده‌ست بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 یه‌كێتى رێگه‌نادات وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو پارتى خۆى باڵاده‌ست بێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ به‌ مه‌ودا میدیا دراون "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".

به‌رپرسێكى باڵاى حزبى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى ده‌یه‌وێت به‌هه‌مان شێوازى پێشوو له‌ كابینه‌ حكومییه‌كه‌دا خۆى باڵا ده‌ست بێت و مه‌رج به‌سه‌ر یه‌كێتى بسه‌پێنێت، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌وه‌ تاكڕه‌وییه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌".

وتیشى "یه‌كێتى په‌یامێكى ئاشكرا و روونى به‌ پارتى داوه‌ كه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا رێگه‌ نادات پارتى باڵا ده‌ست بێت و ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ده‌یه‌وێت حوكمڕانییه‌كى راسته‌قینه‌یه‌و له‌ سه‌ردانى وه‌فدى پارتی بۆ لاى یه‌كێتى ئه‌وه‌یان به‌ روونى پێ ده‌وترێت".

مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى زانیووه‌ "یه‌كێتى ده‌یه‌وێت شێوازى حكومه‌ت و حوكمرانى له‌ كابینه‌ى داهاتوو بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ش نایه‌وێت پارتى ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى خۆى بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بڕیار ده‌دات یه‌كێتییه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان