کوردستانی
میدیا جیهانییه‌كان... ئه‌مه‌ریكا سیستمى به‌رگریی داوه‌ته رۆژئاواى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌گوێره‌ى سێ سەرچاوەی میدیایی، ئه‌مه‌ریکا شه‌ش فڕۆکه‌ى سه‌ربازیى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ى چه‌ک و که‌لوپه‌له سه‌ربازیی بەرەو ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی رۆژئاواى كوردستان ناردووە.
روانگەی مافی مرۆڤی سووری، گۆڤاری بۆلگاریا میلیتاری و ویسگارد 24 ئاشکرایان کردووە "ئەمه‌ریکا بوونی سەربازیی خۆی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردۆتەوە، بەشێوەیەک ته‌نها لەدوو رۆژی رابردوودا چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی سی 17و سی 130، لەبنکەکانی خەراب جێرو رومێلان نیشتونەتەوە".
"پێدەچێت فڕۆکەکان کەلوپەلی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و کارمەندانی سەربازیی ئەمه‌ریکا و کەرەستەی سەربازیی دیکەیان هەڵگرتبێت و رەنگە ئەم جێگیرکردنە وەک وەڵامێک بێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە یان بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی ئەمه‌ریکا لە رۆژئاواى کوردستان".
باسیان له‌وه‌شكردووه "بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا رووبەڕووی هێرشی زیاتر بوونەتەوە، لەوانە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، بەتایبەتیی لە پێگەکانی وەک بنکەی تەنەف لە نزیک ئوردن و بنکەکانی تر لە کوردستان".
ع