راپۆرت

كێشه‌كانى به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم زۆر گه‌وره‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌كانى به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم زۆر گه‌وره‌ن

مه‌ودا میدیا-

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کە لە كۆتایی مانگى ئاداری ساڵی 2023ه‌وە راگیراوە، به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ تا ئێستا ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌كراوه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كرێى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زۆر زیاتر به‌راورد به‌ كۆمپانیاكانى عیراق.

گۆڤاری نەوتی ئۆیل پرایس بڵاویكرده‌وه‌ "هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بەهۆی کێشەی یاساییەوە راگیرراوە، دزەی بەربڵاوی رووسیا لە بەشی نەوتی هەرێم و فوشاری بەغدا بۆ تێکەڵکردنی هەرێمی کوردستان لە عیراقێکی یەکگرتوو، شانسی دۆزینەوەی رێگایەکی یەکسانی کردووەتەوە، وادیارە کە بەغدا دەیەوێت هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بە پێی یاسایەکی یەکپارچەی نەوتی سنووردار بکاتەوە".

هەروەها "هاتنی رووسیا بۆ نێو دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بوو، رووسیا یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی دارایی لە بەرانبەر پێش فرۆشی نەوت لە سێ تا پێنج ساڵی داهاتوو داوه‌".

هیچ یەکە لە ئەو بابەتانه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بەتواوەتی جێبەجێ نەکران و حکومەتی ناوەندیش بەته‌واوەتی هێزی خۆی بۆ گرتنە پێشی رێگایەکی جیاواز بۆ کێشەی کورد خستووەتە گەڕ و ئەویش لابردنی دوا خاڵەکان بە خۆبەڕێوەبەری هەرێم و کردنی بە پارێزگایەک وەکوو دیکەی پارێزگاکانی عیراقە.

هۆکاری دیکە ئەوەیکە کە هیچ یەکە لە هاوپەیمانەکانی بەغدا واتا رووسیا و چین نایانەوێت ناوچەیەکی نیوەسەربەخۆ کە پێوەندی نزیکی لەگەڵ رۆژاوا هەیە و بەرنامەکانی ئەوان بۆ عیراق هەڵدەوەشێنێتەوە، بوونی هەبێت، هەر بۆیە پرسیارەکان سەبارەت بە کۆبوونەوکان لەسەر ڕێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا و هەولێر لە ئەم دواییەدا بێ وەڵام ماوەتەوە.

به‌رپرسێكى عیراقی هەفتەی رابردوو لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاندبوو "حکومەتی فیدراڵ بە هیچ جۆرێك نایەوێت لەگەڵ هەرێم رێککەوتنێک بکات کە هێز و دەسەڵاتێک بداتە ئەو ناوچەیە، دوو لەمپەریش هەیە بۆ رێککەوتن ئەویش ئەوەیە کە فرۆشی سەربەخۆی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، رەوتی نەوتی کە بڕیارە بۆ فرۆش بنێردرێتە بەغدا، دەکەوێتە مەترسییەوە و هیچ قازانجێکیشی بۆ بەغدا نییە و ئەوی تری بەغدا نایەوێت پارەیەک بگەیێتە ئەو ناوچە چونکه‌ ئەوە رێگرە بۆ تێکەڵکردنی هەرێم لە نێوا عیراقێکی یەکپارچە".

ع
Qaiwan
Qaiwan