عیراقی

لێبڕینى 1%ی مووچە بۆ هاوکاریی غەززە و لوبنان رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێبڕینى 1%ی مووچە بۆ هاوکاریی غەززە و لوبنان رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارى بڕینى 1%ی مووچەى مووچەخۆرانى عیراق بۆ هاوکاریی غەززە  و لوبنان لە لایەن عیراقییەکانەوە رەتدەکرێتەوە.

کەناڵی سۆمەرییە لە زاری هاوڵاتییانی عیراقەوە رایگەیاند "رەنگە لە کۆکردنەوەى ئەو پارەیە گەندەڵى بکرێت، بەهۆی ئەوەوە متمانەیان بە بڕیارەکە نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەشێک لە هاوڵاتییانى عیراق پشتگیریی لە بڕیارەکە دەکەن و بەشێکیشیان رەتیدەکەنەوە و لەوبڕوایەدان ئەم پارەیەش هاوشێوەى پارەى نەخۆشخانەکان و هاتوچۆ و داهاتە ناوخۆییەکان، بخورێن و کەس نەزانێت بۆ کوێ دەبرێن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، بۆ لێقەوماوانی غەززە و لوبنان ئارەزوومەندانەیە و ناچاریی نییە. 

ب ح

Qaiwan
Qaiwan