ئابووری

چارەنووسی مووچەی مانگی 12 چی لێدێت ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەنووسی مووچەی مانگی 12 چی لێدێت ؟
مەودا میدیا-

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، بەغدا مووچەی فەرمانبەران دەخاتەر سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هه‌رێم به‌نیازه‌ به‌ سێ 763 ملیار دیناری، مووچه‌ی مانگی 10 و 11ی فەرمانبەران دابه‌شبكات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پارەکە بەشی مووچە ناکات و دەبێت هه‌رێم له‌ داهاتی ناوخۆ و نه‌وت 233 ملیار دیناری تر بخاته‌ سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا، چونكه‌ حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچه‌ پێویستی به‌ 966 ملیار دینارە".

وتیشی "حکومەتی هه‌رێم داوای بڕێك پاره‌ی تری له‌ وەزارەتی دارایی عیراق كردووه‌  تاوه‌كو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی پێ دابه‌شبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو 763 ملیاره‌ی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و پاره‌ زیاده‌ی داواكراوه‌ نه‌ینێرێت، هه‌رێم به‌نیازه‌ به‌ سێ 763 ملیار دیناری، مووچه‌ی مانگی 10 و 11 دابه‌شبكات".

ب ح




Qaiwan
Qaiwan