کوردستانی
وەزیری پەروەردە: 33 هەزار و 271 قوتابیمان گەڕاندووەتەوە بەر خوێندن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/28، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەنجامی هەڵمەتی گەڕانەوەی بۆ خوێندن، کە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی یونیسێف ئەنجامیداوە بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "ئەمساڵ شەش هەزار و 887 خوێدکار و قوتابییان لە هەرێمی کوردستان بۆ خوێندن گەڕاندووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ساڵانی رابردووشدا 26 هەزار و 384 خوێندکار و قوتابی تر گەڕێندراونەتەوە بۆ قوتابخانە".
ئەوەشی خستەروو "کۆی گشتیی ئەو خوێندکار و قوتابییانەی کە لە کابینەی نۆیەم گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن 33 هەزار و 271 خوێندکار و قوتابین".
ب ح