کوردستانی

پشووەکەی عیراق پارێزگای کەرکوک دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشووەکەی عیراق پارێزگای کەرکوک دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "لەسەر بڕیاری رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، سبەینێ پێنجشەممە 2024/12/5، پشووی فەرمییە، جگە لەزانكۆی تەكنیكیی باكوور و کۆلێژەکانی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لەسەر داوای دکتۆر عەلیا عەتار، سەرۆكی زانكۆکە، بەهۆی بوونی تاقیكردنەوەی خوێندكارەكانیان پشووکە زانكۆی تەكنیكی باكوور و كۆلێژەكانی ناگرێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی یادی شەهیدبوونی (فاتیمەی زەهرا) لە تەواوی پارێزگاکانی عیراق جگە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
Qaiwan
Qaiwan