کوردستانی

ئۆجه‌لان له‌ ئیمراڵییه‌وه‌ سڵاو بۆ حه‌مه‌ئه‌مین پێنجوێنى له‌ سلێمانى ده‌نێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆجه‌لان له‌ ئیمراڵییه‌وه‌ سڵاو بۆ حه‌مه‌ئه‌مین پێنجوێنى له‌ سلێمانى ده‌نێرێت
مه‌ودا میدیا-

محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى، سیاسه‌تمه‌دارى گه‌وره‌ى كورد رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ 24ى1ى2025، لەگەڵ پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە تەلەفۆن له‌ باره‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، قسه‌ى كردووه‌ و هه‌واڵى پرسیوه‌، ئۆجه‌لانیش سڵاوى بۆ ناردووه‌".

پێنجوێنى ده‌ڵێت "سڵاوم له‌ هەڤاڵ پەروین كرد و پرسیم، تەندروستیی سەرۆك چۆنە و کارەکان چۆن دەڕوات، ئه‌ویش وتى "تەندروستیی سەرۆك زۆر باشە و مۆراڵی بەرزە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "به‌ په‌روینم وت، بۆچی دەڵێن، قەندیل تائێستا ئاگادارنین؟، پەروینیش رایگه‌یاند، بەمزووانە سەرۆك بەرنامەی تایبەتی قەندیل لە هەموو شتێك ئاگادار دەکات".

حه‌مه‌ئه‌مین پێنجوێنى ده‌شڵێت "پەروین پێى وتم، سەرۆك سڵاوی تایبەتی بۆ ئێوە هەبوو، وتیشی،  کە چوونە باشوور سەردانی پێنجۆێنی بکەن و سڵاوی منی پێبگەیەنن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan