عیراقی
عیراق کوژرانی چوار داعشی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق ئاشکرایکرد کە لە ئۆپراسیۆنێکدا چوار تیرۆریستیان لەنێوان سەڵاحەدین و کەرکوک کوشتووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند "هەواڵگری سەربازیی چاودێری چەند چەکدارێکی داعشی کردووە لە میوانخانەیەکدا لە سنووری زەرکا لەنێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین، پاش دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان، بە فڕۆکەی ئێف-16 هێرشکراوەتە سەر میوانخانەکە و تەواوی تیرۆریستەکان کوژراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی شانە نهێنییەکان داعش لەناو شارەکان و بیابانەکانی عیراق بەردەوام دەبێت".
ب ح
بیروڕا



